بەرهەم ساڵح: پێویستمان بە سەردەمێکی سیاسی نوێیە گونجاو بێت بۆ دەسەڵاتداری

  2021-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە، عێراق پێویستی بە سەردەمێکی سیاسی نوێییە، بۆ ئەوەی گونجاوبێت بە ئاراستەی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی و دەسەڵاتدارێتیدا.

بەرهەم ساڵح لە توێتکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە "لە ٩ی نیساندا یادی شەهیدکردنی پێشەوا سەدر و ڕوخانی ڕژێمی پێشووی سەرکوتکار دەکەینەوە، کە قێزەونترین تاوانی بەرامبەر بە عێراقییەکان ئەنجامدا".

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە "ناتوانرێت ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا هاتوونەتە ئاراوە بە هەند وەرنەگیرێت، پێویستە دان بنێین بە شکستەکاندا کە ناتوانرێت تەنها بە تاوان و کردەوەکانی ڕژێمی پێشوو بەهانەیان بۆ بهێنرێتەوەتەوە".

لە کۆتایی وتەکانیدا بەرهەم ساڵح دووپاتیکردووەتەوە "هەموومان پێویستمان بە سەردەمێکی سیاسی نوێیە، کە گونجاو بێت بۆ حکومداری، بە ئاراستەی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و بە دەسەڵات".



ڕیکلام