وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لە دەستدا

  2021-04-09  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێوارەی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی قلیاسان کەسێک گیانی لە دەستدا.

پەیجی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەشەقامی قلیاسان نزیک هۆڵی کوردۆنیا، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە شوێنی وەستانی پاسدا، لەئەنجامیشدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

ماوەیەکە رووداوەکانی هاتوچۆ بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستاندا، شۆفێران پێیان وایە هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پێی وایە  پابەند نەبوونی شۆفێران بە یاسا و رێنماییەکان و لێخوڕێن بە خێرایی هۆکاری زۆربەی ڕوداوەکانە.




ڕیکلام