سەرەکترین ڕێگای گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەنتەرەکانی تایبەت بە نەخۆشییە گوێزراوەکان و چۆنێتی خۆپارێزی لییان (CDC ) لە جیهاندا ڕێنمایی نوێیان بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس لەسەر کەلوپەلەکان.

ئەو سەنتەرانە لە روونکردنەوەکیاندا بڵاویانکردەەوە، چیتر تەعقیمکردنی شوێنەکان و بابەتەکانی بەقاڵی زۆر پێویست نیین، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ڕێگایانەوە بە ئاسانی ناگوێزرێتەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دەستلێدانی ڕووی شتەکان و کەلوپەلەکان.

ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێگای سەرەکی بۆ گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس، لەڕێگەی تەنۆلکە و وردە بژمەی دەزگای هەناسەدانەوە دەبێت، کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەری ئەوەی هەیە مرۆڤ بە دەستلێدان لە کەلوپەل و ڕووی شتە پیسبووەکان بە ڤایرۆس تووشی پەتا ببێت، بەڵام ڕێژەی تووشبوون زۆر نزمە.

لەگەڵ ئەوەشدا سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوێزراوەکان  و خۆپارێزی ئاماژەیان بەوەکردووە، تەعقیکردنی ڕووی شتەکان و کەلوپەلەکان لەو کاتەدا زۆر پێویستە، کە کەسێکی تووشی بە کۆرۆنا لە ماڵەکەدا هەبێت یان لە ٢٤ کاتژمێردا ڕێژەی تووشبوون لەو ماڵەدا بەرزبێتەوە.

زیاتر جەختی لە پاکژکردنەوە و تەعقیمکردنی ئەو شوێنانە کردووە کە زۆر دەستیان لێ دەدرێت، وەک دەسکی دەرگا و مێزی نانخواردن و کلیل و سوپچی گڵۆ و هەواگۆڕکێکان.

ئەو ئەنجامانەش پاڵی نا بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە کە لە مانگی ڕابردوودا ڕێنمایی نوێ دەربکات، سەبارەت بە پاکژکردنەوەی ڕووی کەلوپەلە جیاجیاکان و ئەنجامدانی پرۆسەی پاکژکردنەوەی دامەزراوە و خانووبەرەکان، بە تایبەت ئەگەر هاتوو لە شوێنانەدا دەرکەوت کەسان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.



ڕیکلام