وەزارەتی بازرگانی: لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشە خۆراک دابەش دەکرێت

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلاء جبوری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشە خۆراکی فۆڕمی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

جبوری ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت سورە لەسەر جێگیرکردنی دۆسیەی فۆڕمی خۆراک لە ماوەی داهاتوودا، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارە پارەی پێویستی وەرگرتووە، بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان، کە لە ئێستادا لە ٨٠%ی تەواو بووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.

وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، لەسەر ڕێنمایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە مانگی پیرۆزی رەمەزان دوو بەشە خۆراک دابەش دەکرێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەریی هەبووە لەیەر سیاسەتی دارا ی و دەوڵەت و دانانی بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠٢١، کە کارکراوە لەسەر تەرخانکردنی بودجەی زیاتر ، ئەوەش بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەریی هەبووە لەسەر دابەشکردنی بابەتەکانی ناو فۆڕمی خۆراک.



ڕیکلام