ئەمریکا.. زیاتر لە 82 هەزار کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەمریکا، ٨٢ هەزار و ٦٩٨ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاژانسی ڕیا نۆڤەستی لە زاری زانکۆی جونز هوبکنز، بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەمریکا، ٨٢ هەزار و ٦٩٨ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ڕێژەی توشبون بۆ ٣١ ملیۆن کەس بەرزبویەوە.

سەرچاوەکە، ئەوەشی ئاشکراکردوە کە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەمریکا بۆ ٥٦٠ هەزار کەس بەرزبوەتەوە. 

لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە. 



ڕیکلام