لە بارەی ڤاکسینەوە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ئاراستەی عێراقییەکان کرد

  2021-04-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامیکی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی عێراق کرد و داوای لێکردن ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا وەربگرن.

لە پەیامێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردووەتەوە لە کاریگەریی ڤاکسینەکامی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) و داواشی لە هاوڵاتیانی عێراق کرد ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ڤاکسینەکە وەربگرن.

ڕێکخراوەکە داوای لە هاوڵاتیانی عێراق کردووە کەناڵە نافەرمییەکان بەکار نەهین بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریە تەندروستییەکان، بە تایبەت ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردووەتەوە لەوەی لەم دواییەدا بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە عێراق دوودڵی دروستکردووە، بەڵام دەتوانرێت پەتاکە کۆنترۆڵ بکرێت، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و سەرخستنی هەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بەڕێوەدەچێت.

 



ڕیکلام