لە پارێزگای سەڵاحەدین جارێکی تر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کرایە ئامانج و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی نەزانراوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی حەجاج لە پارێزگای سەڵاحەدین چەند بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکادا تەقیوەتەوە و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو بۆمبانەی کە بە هێزەکانی ئەمریکادا تەقیونەوە، لە جۆری "EFP " بوون و پێدەچێت زیانی زۆری بەو هێزانە گەیاندبێت.
دوابەدوای هێرشەکەش گروپی چەکداری سابرین بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
لە ماوەی رابردووشدا چەندین جار هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کراونەتە ئامانجی گروپە چەکدارییەکان و هێرشەکان زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.