زیاد جەبار: بۆ ئاگاداربون لە ڕێکەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لیژنەیەک دروست دەکرێت

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کۆبونەوەی شاندی هەرێم و پەرلەماندا چەندین روونکردنەوەی ورد پێشکەشکراوە لەسەر چۆنیەتی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکی لیژنەی دارایش دەڵێت، بۆ ئاگاداربون لە ڕێکەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لیژنەیەک دروست دەکرێت.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لەو هەنگاوانە کردووە کە پێویستە هەرێمی کوردستان بیگرێتەبەر لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا، دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق ودەرئەنجامی کۆبونەوەکە دەرکەوت کە ئەو هەنگاوانە پیویستی بە کاتە و بۆ ئەوەى لەگەڵ عێراق هەنگاوى جدى بنێن.

وتیشى، ئەوەی  جەختمان لێکردووەتەوە ئەوەیە، پڕۆژەیاسای بودجە کەی دەنێردرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی هەرێم ببێتە خاوەنی یسای بودجە بۆئەوەی داهاتی هەرێم شەفاف بێت و داهاتى نەوت و نانەوتى بۆ هاوڵاتیان ئاشکرابکرێت.

بەپێى وتەى سەرۆکی لیژنەی دارایی، لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دروستدەکرێت کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت، بۆئەوەی ئاگادار بێت ئەو رێنمایی و رێکارییانە چۆن دەبێت.

ئەوەش دواى ئەوە دێت ئەمڕۆ، شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و وزە و سامانە سرووشتییەکان کۆبونەوە، بڕیاریشە لە داهاتوودا کۆبونەوەکان بەردەوامبن.



ڕیکلام