وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٩٥٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٥٦٧٩ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەو ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دابەزیوە بۆ لە ٨٨%ی کۆی تووشبوان، لە کاتێکدا ئەو ڕێژەیە دوو مانگ لەمەوبەر ٩٦%ی کۆی تووشبوان بووە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٩٣٢ هەزار و ٨٩٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٨٢٠ هەزار و ٥٣٢ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق ١٤٧٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.