ڤاڵڤێردی لە یاریگاکان دادەبڕێت

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی پێکانی لە یاریەکەی کلاسیکۆ، فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەشداری لە یاری گەرانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، فیدی ڤاڵڤێردی لەو پێکانەی کەلە یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە توشی بوو چاکنەبوەتەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکە، ڤالڤێردی بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانکەی نەکردوە و گومان دەکرێت کە بەشداری لە یاریەکەی بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ نەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بڕیارە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی هەشتی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، یاری چونی ئەم قۆناغە لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە بەئەنجامی ٣ -١ کۆتایی هات، بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، یانەی لیڤەرپوڵ پێویستی بە تۆمارکردنی ٢ گۆڵی بێبەرامبەر یان ٤ -١ هەیە.


ڕیکلام