نەیمار دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەیمار داسێلڤا ئامادەنیە گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى پاریس نوێبکاتەوە، ڕۆژنامەیەکى فەرەنسیش چەند ئەگەرێکى بەهیز بۆ گەڕانەوەى ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی ئێڵ ئیکیپی فەرەنسی، بڵاوی کردووەتەوە، کە نەیمار دانوستانەکانی لەگەڵ یانەی پاریس بۆ نوێکردنەوەى گریبەستەکەى ڕاگرتووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە، نەیمار لەژێر فشارى لیۆنێل میسی و بەرشەلۆنە، درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕاگرتوە، ئەگەر هەیە وەرزى داهاتوو ئەو هێرشبەرە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، چونکە ئارەزووى ئەوەى هەیە دووبارە لە تەنیشت میسى یاریبکات.

رۆژنامەکە چەند ئەگەریک بۆ گەڕانەوەى هیرشبەرە بەرازیلیەکە بۆ یانەى بلوگرانا ئاشکرا دەکات، کە گرنگترینیان هەڵبژاردنەوەى خوان لاپۆرتایە بەسەرۆکى ئەو یانەیە.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە، میسی کاتێک خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە ڕاگەیاندوە، پاریس بەڵێنى بە نەیمار داوە کە شەڕ بکات بۆ ئەوەی ئەستیرە ئەرژەنتینیەکە بباتە ڕیزەکانى، ئەمەشى وەک مەرجێک خستوەتە بەردەم نەیمار بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى.

ئەوە لە کاتێکدایە، هاوینى 2022 بۆندەکەى نەیمار لەگەڵ پاریسان جێرمان کۆتایى دێت و ئەوکاتە ئەو یاریزانە دەتوانێت بەخۆڕایى واز لە یانە فەرەنسیەکە بهێنیت و بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.



ڕیکلام