رۆژووگرتن بووە بە سیستەمێکی تەندروستی جیهانی

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

Intermittent fasting (IF) ڕۆژووی پچڕ پچڕ ئێستا باوترین بابەتی تەندروستی و رێجیمکردنە، خەڵکی لە سەرتاسەری جیھان بۆ دابەزاندنی کێش و باشترکردنی تەندروستییان پەنای بۆ دەبەن.

ڕۆژووی پچڕ پچڕ چییە؟

شێوازێکی نوێی رێجیمکردنە، پێتناڵێت چی بخۆیت و چی نەخۆیت بەڵکو پێتدەڵێت کەی بیخۆیت و کەی نەیخۆیت.

رۆژووگرتنی پچڕ پچڕ چەند جۆرێکی باوی ھەیە

یەکەم: رۆژانە ١٦ کاتژمێر بەڕۆژوو دەبیت و ٨ کاتژمێری دیکە بە دڵی خۆت دەخۆیت.

دووەم: لە ھەفتەیەکدا ٢ ڕۆژ بەرۆژوو دەبیت، زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشنیازی ٢ شەممە و ٥ شەممەی ھەموو ھەفتەیەکیان کردووە.

سێیەم: ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبیت

چوارەم: کە زۆر سەختە ٢٤ کاتژمێر بەسەر یەکەوە نان ناخۆیت 

ئەگەر ھەموو ئەوانەت بۆ نەکرا، جۆری کۆتایی ھەیە کە دەکرێ لە ڕۆژێکدا یەک ژەم خواردن بخۆیت.

ئەم مۆدێلە نوێیەی سیستەمی تەندروستی کە لە جیھاندا پەرەی سەندووە دەقاودەق ھەمان ئەو جۆرانەی رۆژووگرتنە کە موسڵمانان زیاد لە ھەزار و ٤٠٠ ساڵە پەیڕەوی دەکەن.

لە ئیسلامدا، جگە لە رۆژووی مانگی رەمەزان، زۆر جۆری دیکەی رۆژووی سوونەت ھەن کە پێغەمبەری ئیسلام پەیڕەوی کردووە و رێنمونی موسڵمانانیشی کردووە کە بە گوێرەی توانا جێبەجێی بکەن

- ڕۆژووە ١٦ کاتژمێریەکەی ئەوان ڕۆژووی ڕەمەزانە و

- ڕۆژووی ٢ شەممان و ٥ شەممان ڕۆژووی ھەفتانەی پێغەمبەرە و

- ڕۆژووی ڕۆژ نا ڕۆژێک ڕۆژووی سووننەتە و

- یەک ژەم نان خواردنیش لە ڕۆژێکدا پیشەی بەردەوامی محەمەدی دوا پەیامبەر بووە.

بۆ ئەوەی سوود لە ڕۆژووەکەت ببینیت، پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاز دەکەن خواردنەکانت لە میوە و سەوزە و سەرچاوە پڕۆتینیەکان و چەوری تەندروست پێکھاتبێت.

 ئەو خواردنانەشی کە پێغەمبەری ئیسلام خواردوونی پێکھاتوون لە

شیری فرێش، ماست، ھەنگوین، خورما، خەیار، کولەکە، شوتی، ھەنجیر، ترێ، زەیتوون و ڕۆنەکەی، سرکە، گۆشت. ھەمان ئەو سەرچاوە سروشتیانەن کە ئێستا لە سەدەی ٢١ دا پسپۆڕانی خۆراک پێشنیازی دەکەن.

ھەرچەندە ڕۆژووی پچڕ پچڕ لە ڕۆژووی ڕەمەزان ئاسانترە، چونکە دەتوانیت ئاو و خواردنەوە بێ کالۆریەکانی وەک چا بخۆیتەوە. بەڵام ھەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن ئەو ڕۆژووە توندوتۆڵەی موسوڵمانان سوودی زۆر زیاترە.

ئێستا رۆژووی پچڕ پچڕ بووە بە بابەتێکی جیھانی، زۆر پزیشک و  کەسایەتی بەناوبانگ باسی دەکەن، دکتۆر مایک یەکێکە لەوانە، با بزانین چۆن باسی دەکات؟

دکتۆر مایک دەڵێت، ڕۆژووی پچڕ بە ھیچ شێوەیەک شتێکی نوێ نییە. مرۆڤایەتی ھەزاران ساڵە گرتوویانە ، تەنھا ئەوەیە ئێستا ناویان لێناوە 'ڕۆژووی پچڕ پچڕ'  و وەک داھێنانێکی نوێ سەیری دەکەن.

ڕۆژوو جۆرێکە لە فشاری کورتخایەن، ئەم فشارە کورتخایەنەش بەسوودە.

چۆن وەرزشکردن فشار دەخاتە سەر جەستە و ماندووی دەکات، بەڵام لە ئەنجامدا سوود بە مێشک و جەستە دەگەیەنێت، ڕۆژووش بە ھەمان شێوەیە، کە تۆ لە ڕێی ڕۆژووەوە فشار دەخەیتە سەر جەستەت، واتە تۆ کێش و چەوری زیادەی جەستەت دادەبەزێنیت،  ھەوکردن لە جەستەتدا ناھێڵیت، نەخۆشیەکان بە گشتی کەمدەکەیتەوە.

ژەھر و پاشەڕۆی خانەکان فڕێ دەدەیت،  مێشک بەھێز دەکەیت، ژینگەیەکی لەبارتر بۆ ھۆڕمۆنەکانی جەستە و بەتایبەتیش ھۆڕمۆنی گەشە دەڕەخسێنیت،  شەکری خوێن دادەبەزێنێت، ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکەیتەوە.

لە رووی دەروونیشەوە، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی خەمۆکی و بەھێزکردنی یادگە.

موسوڵمانان ١٤  سەدەیە بە بەردەوامی ڕۆژووی ڕەمەزان و سوننەت دەگرن، بێ ئەوەی بزانن ڕۆژێک زانست ناوی دەنێت Intermittent fasting (IF) و دەبێتە مۆدێل.


ڕیکلام