سەربازێکی ئیسرائیل ئاگری لە جەستی خۆی بەردا

  2021-04-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی نەخۆشی دەروونییەوە سەربازێکی ئیسرائیلی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوە و بەهۆیەوە لە ٢٥% دووچاری کەمئەندامی بووەتەوە.

وەزارەتی ئاسایشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، یەکێک لە جەنگاوەرەکانی سوپای بەرگری ئیسرائیل، لە دەرەوەی نوسینگەی ئاسایش و شوێنی دووبارە ڕاهێنانەوەی سەربازانی نەخۆش و بەرکەوتووی جەنگ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەشێکی زۆری سوتاوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەربازە تەمەنی ٢٦ ساڵە و لە هەموو جەستەی سوتاوی هەیەو بەهۆی شلەیەکەوە کە لە ناو شوشەیەکدا بووە کردوویەتی بە جەستەی خۆیدا ئاگری لە خۆی بەرداوە.

لەبارەی ڕوداوەکەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ڕوداوەکە لە کۆبوونەوەی حکومەتەکەی قسەی کرد و رایگەیاند، روداوێکی مەترسیدارمان پێگەیشت، (ئیتسیک سادیان) یەکێک  لە سەربازەکانی لیوای جۆلانی لە سوپای بەرگری ئیسرائیل، کە بەشداری کردووە لە ئۆپراسیۆنی ساڵی ٢٠١٤ی سەر کەرتی غەزە، بەهۆی کێشەیەکی تەندروستییەوە ئاگرری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، بە داخەوە کە ئەو یەەم سەرباز نییە کە دووچاری ئەو نائارامی و کێشەیە بووەتەوە.

هاوکات بینی گانتس وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل، فەرمانیکردووە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکرێت، بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.  



ڕیکلام