بەرزبونەوەى نرخى دۆلار ئاستێکى پیوانەیى تۆمار دەکات

  2021-04-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ زیاتر لە 149 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەش دەڵێت، هۆکارەکەى بۆ لێدوانێکى جێگرى بانکى ناوەندى عێراق دەگەڕێتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕى هەواڵى ژیانى راگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 149 هەزار و 500 دینار بەرزبوەتەوە و، ئەمەش ئاستێکی پێوانەییە. 


وتیشى، هۆکارەکەى بۆ لێدوانێکى جێگرى بانکى ناوەندى عێراق دەگەڕێتەوە بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار لە بەرامبەر دینارى عیرقى.

دەشڵێت، زۆربەی ئەو بازرگانانەی کەلوپەل و کاڵا هاوردە دەکەن بەدۆلار کرین و فرۆشتن دەکەن و ئەوەش هۆکارێکى دیکەى بەرزبونەوەى نرخى دۆلارە.

ئەوە لە کاتیکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوشدا نرخى دۆلار بەرزو نرزمى بەخۆیەوە بینى و بەیانیی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی نزیکەی 148 هەزار دینار بوو.


ڕیکلام