بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوتی خاو کەمێک بەرزتر بووەتەوە، ئەویش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر گرێبەستە دواخراوەکان .
بە پێی داتای بۆرسەکانی جیهانی تایبەت بە سوتەمەنی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، بە ٦٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت .
لە لایەکی ترەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش چووە سەرووی ٦٠ دۆلارەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەو بەرزبوونەوەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا لە دەوروبەری ٦٢ دۆلار بووە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو دۆلار نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
لە مانگی رابردووا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.