پشدەر.. باندێکی چوار کەسی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکران

  2021-04-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی راپەڕین باندێکی چوار کەسی بەتۆمەتی سپیکردنەوی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست هێزەکانیان  لەبنکەی ئاسایشی ژاراوە بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر، توانیویانە باندێکی (٤) چوار کەسی سپیکردنەوەی دۆلاری ئەمریکی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندە بڕی (١٢٠٠)$ هەزار و دووسەد دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەبازارەکاندا ساغی بکەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ئەو چوار کەسە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر بەپێی ماددەی (٢٨١) لە (ی.س.ع) راگیرکراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا ئاسایشی ڕاپەڕین هەر لەو سنورە چوار کەسی دیکەی دەستگیرکرد کە دوانیان هەستابوون بە کاری سپیکردنەوەی دیناری عێراقی و دووانەکەی تریش بەتۆمەتی دزینی پارە لە دوکانەکان دەستگیرکرابوون.



ڕیکلام