لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا

  2021-04-15  | 
 گۆران عەبدوڵا
لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی٤ی٢٠٢١،  لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە چوار کەس برینداربوون و دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کرێکارێکی بەڕەچەڵەک عەرەبە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.




ڕیکلام