لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گرت کە دەستکاری بەروار و ناوەکەی کراوە، هاوکات به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كیلۆ كه‌بابی خالید حه‌سناوی داخرا.
لەشکر حەمید سەرۆکی لەژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.
وتیشی، لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی ناتەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا گیراوە و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر .
هاوکات قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان كیلۆ كه‌بابی خالید حه‌سناوییان له سه‌رچنار داخستووە .
لەوبارەیەشەوە، كامه‌ران عزه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ناو كۆگای خوارده‌مه‌نی كیلۆكه‌بابی خالید حه‌سناوی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (32)كیلۆگرام باڵ و (22) كیلۆگرام مریشكی خراپبوودا گرتووه كه ئاماده ده‌كران بۆ فرۆشتن .
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی په‌یڕه‌و نه‌كردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی نا ته‌ندروست بۆ ئاماده‌كردنی خواردنه‌كان به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت خوارده‌مه‌نی (كیلۆكه‌بابی خالید حه‌سناوی)ی داخست.