هەرێم.. 16 کەسى دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

  2021-04-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە هەرێمى کوردستان 16 کەسى دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە عێراقیش نزیکەى 8 هەزار کەس توشى ڤایرۆسەکەبون.

لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لەماوەى 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 7 هەزار و 810 کەس توشى کۆرۆنا بون.

بەپێى ڕاگەیەندراوى وەزارەتەکە، لە كەركوك 181 کەس و لە سلێمانی 403 کەس و لە هەولێر 118 کەس و لە دهۆكیش 275 حاڵەت تۆماركراوە.

وەزارەتەکە ئەوەشى ئاشکرکردوە کە لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 49 كەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 5 كەس و هەولێر 5 كەس و دهۆك 6 بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 14 هەزار و 885 کەس.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤١٤)
١. پشکنین: (٨٢٤٦ پشکنینی نوێ) 
• (٢٤٣٤) هەولێر
• (١٩٩٢) سلێمانی
• (٣٢٢٠) دهۆک
• (٢٧٤) هەڵەبجە
• (٢٥٤) گەرمیان
• (٧٢) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (٨١٠ تووشبووی نوێ)
• (١٣٢) هەولێر
• (٣٤٩) سلێمانی
• (٢٧٥) دهۆک
• (١٩) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (٤١٥ چاکبوون)
• (٩٦) هەولێر
• (٩١) سلێمانی
• (٢١٤) دهۆک
• (٣) هەڵەبجە
• (٩) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (١٦ مردن)
• (٥) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٥٢٤٢٤٥ (٥٣٧٦٠٨ هەولێر، ٣٤١٦٩٩ سلێمانی، ٦٣٥٦٢٩ دهۆک، ٩٣٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣٦٦٢٥ (٤٥٨٠٣ هەولێر، ٤٠٢٦٩ سلێمانی، ٤٧٢٨١ دهۆک، ٣٢٧٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٥٧٤٥ (٣٩٥٥٢ هەولێر، ٣٢٣٤١ سلێمانی، ٤٠٨٦٤ دهۆک، ٢٩٨٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٠٣٣ (٥١٩٢ ھەولێر، ٦١٣٣ سلێمانی، ٥٥٦٨ دهۆک، ١٤٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٨٤٧ (١٠٥٩ هەولێر، ١٧٩٥ سلێمانی، ٨٤٩ دهۆک، ١٤٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٥ی نیسان ٢٠٢١



ڕیکلام