پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک درایەوە بە کورد

  2021-04-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک درایەوە بە کورد و عەمید کاوە غەریب دەستبەکاردەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، عەمید کاوە غەریبی وەکو بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک دەستنیشانکردووە و لیوا عەلی کەمال عەبدولرەزاقی لە ئەرکەکەی بەخشیوە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی ژیانى ڕاگەیاند، بەبڕیاری ژمارە ١٤٦ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێڕاقی کە ئەمڕۆ دەرچووە ئاماژە بەگۆڕانکاری لەپۆستی فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک کراوە وبڕیاردراوە بەدورخستنەوەی لیوا عەلی کەمال بەڕێوبەری ئێستای پۆلیسی شارەکە وگواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ وەزارەت وگێڕانەوەی عەمید کاوە غەریب لەوەزارەتەوە بۆ ئەرکی فەرماندەی  پۆلیسی کەرکوک.

بەپێی بڕیاری وەزارەتەکە، عەمید کاوە غەریب بۆ ئەو ئەرکە راسپێراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبەکاربێت.

بەپێی زانیاریەکان بڕیارە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی تری پارێزگاکەدابکرێت.





ڕیکلام