دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە

  2021-04-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەرەوەردەی عێراق بریاریدا ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، سەرپەرشتیاری خویندنی کوردی کەرکوکیش دەڵێت، ئامادەکاری تەواومانکردەوە و بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان دەست بەخوێندن دەکرێتەوە.

پەروین فاتیح، سەرپەرشتیاری خویندنی کوردی لە پارێزگایی کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەیەکی جیاواز دەکرێنەوە، هەرقۆناغێک پێویستە دوو ڕۆژ دەوام بکات لە هەفتەیەکدا ئەوە بەنیسبەت ناوشارەوە.

وتیشی، چوار و پێنج و شەش بەشێوەیی ئۆنلاین دەخوێنن و ئێمە ئامادەکاریمانکردوە بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنی پرۆسەی خوێندن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و دابین کردنی پێداویستیەکان خوێندن و دەمامک بۆ خوێندکاران.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە دوو مانگە دەرگایى قوتبخانەکان دەخراون، ئەوەش لە چوار چێوەرى ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

لە هەرێمى کوردستانیش تائێستا بڕیار لەسەر کردنەوەى دەرگایى قوتابخانەکان نەدراوە، ئامارەکانى کۆرۆناش لە بەرزبونەوەدایە و لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە هەرێمى کوردستان، 810 کەس توشى ڤایرۆسەکە بون و 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


ڕیکلام