ئەمشەو لەسەر ڕێگای نێوان سۆران ـ هەریر بەھۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
محسن تحسین، بەرپرسی ڕاگەیانی هاتووچۆی سۆران بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئوتومبێل لە جۆری نیسان ڤێرسا وشوفرلێت ئۆپترا ڕوودەداوە و لەئەنجامدا شوفێرێک گیان لەدەستدەدات و یەکێکیش بەسەختی برینداربووە.
وتیشی، دواتر ئوتومبێلێکی لە جۆری ڕانجڕۆڤەر خۆی دەکێشێت بە هەردوو ئوتومبێلەکە لە ئەنجامی ڕووداوی دووەم پێنج هاووڵاتی تر کە دوانیان منداڵن بریندار بوون.