وێنە.. کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی دادەخات و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکاتەوە.

راگەیاندنی قایٔیمقامیەتی سلێمانی، بڵاویکردەوە، یٔەمڕۆ ھەینی (٢٠٢١.٤.١٦) بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایٔیمقامەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ دادەخات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایٔیمقامیەتی سلێمانی، ئەو پێداویستیانەی کارگەی شیرینی رۆزی لە دروستکردنی شیریندا بەکاریهێناوە ماوە بەسەرچوبون کەئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کارگەی شیرینی رۆزی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.


ڕیکلام