لە یەکیک لە مزگەوتەکانی هەولێر ڕێگە بەنویژ خوێنان نادرێت نوێژ بکەن

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرەڕایی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام لە شاری هەولێر دەرگای مزگەوتی حاجی صدیق نانە کەلی بەڕووی نوێژ خویناندا دادەخرێت و ڕێگا بە نوێژ خوێنان نادرێت نوێژی هەینی بکەن.

نوێژ خوێنانیش نیگەرانی لە داخستنی دەرگای مزگەوتەکە دەردەبڕن و لە ڕیگەی تۆڕی هەواڵی ژیانەوە نیگەرانی خۆیان بە بەرپرسانی شارەکە دەگەیەنن و دەشڵێن، شەو مامۆستایی مزگەوتەکەیان ئاگادارکردوەتەوە و پێیان وتوە کە مزگەوتەکە بۆ نوێژی هەینی نەکرێتەوە.

بەشێکی دیکە لە نوێژخوێنان دەڵێن، لە مزگەوتەکەدا سەرجەم ڕێنمایە تەندروستیەکان جێبەجێدەکرێت و نازانین هۆکاری داخستنی مزگەوتەکە چیە! داواش لەلایەنەپەیوەندیدارەکان دەکەن بەدەنگیانەوە بچن و کێشەکەیان بۆچارەسەربکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێش مانگی ڕەمەزان بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردرا دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە، وەزارەتی ئەوقافیش چەند بڕیارێکی تایبەت بە ڕێنمایە تەندروستیەکان دەرکرد ئەوەش لە چوارچێوەری ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا. 


ڕیکلام