ڕۆژئاوای کوردستان.. تورکیا خانوەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانی بۆردومان کرد

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەو خانوەی عەبدوڵا ئۆجەلان-یان بۆردومان کرد، کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک تێیدا ژیاوە.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی ئەلپەلۆری سەربە کۆبانێی بۆردومانکردوە و ئەو خانوەی کە عەبدوڵا ئۆجەلانی تیا ژیاوە کردوەتە ئامانج و زیانێکی ماددی زۆری بەخانوەکە گەیاندووە.

لە ساڵی ١٩٧٩ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد لە باکوری کوردستانەوە خۆی گەیاندە ڕۆژئاوایی کوردستان و ماوەی چەند ڕۆژێک لەو خانوەیدا ژیاوە کە دەکەوێتە گوندی ئەلپەلۆری سەر بە کانتۆنی کۆبانی. 

ئەوە لە کاتێکدایە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوەناوە ناوچە سنوریەکانی ڕۆژئاوایی کوردستان بۆردومان دەکەن، کە بەھۆیانەوە دەیان ھاوڵاتی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی مادی زۆری بەسنورەکە گەیاندووە. 


ڕیکلام