کەلار.. دیوار بەسەرمنداڵێکدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی کەلاری کۆن دیوار بەسەرمنداڵێکدا دەکەوێت و دوایی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان لە پەیجی خۆی بڵاویکردووەتەوە، بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەریدا کەوتوە و ناوی (بارین اکبر حسین )  لەدایکبووی ٢٠١٦ و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. 


ڕیکلام