تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی٤ی٢٠٢١، ٢٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن و دوو تووشبووی دیکەش لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئێستادا ٢١ تووشبووی کۆرۆنا لە بەشی چاودێری چڕدان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ ١٤ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستاشدا ١٠٧ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.