لە چوارقوڕنە کەسێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا

  2021-04-16  | 
 راژان ستار
لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە، کەسێک بە دەستڕێژی گوللە لەلایەن سێ چەکدارەوە کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، لەنزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل، سێ کەس هاوڵاتییەکیان داوەتەبەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ڕانیە کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە و دەڵێن، پاش کۆتاییهاتنی راپۆرتی پزیشکی زانیاری لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.




ڕیکلام