وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە دەرکرد

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێگە بە هیچ هاوڵاتییەک نادرێت سەردانی فەرمانگە حکومیەکان بکات ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگربێت.

خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، رێگە بە هیچ هاوڵاتیەک نادەن کە سەردانی ئەو فەرمانگانە بکات قەرەباڵغیان تێدایە، ئەگەر ئەو هاوڵاتیە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت.

لە نمونەی ئەو فەرمانگانەش باسی لەوە کردووە، "هەریەکە لە فەرمانگەکانی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆڕت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە و ئەوانی دیکە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە هەمان شێوە بۆ فەرمانبەرەکانیش ناچارییە کە ڤاکسین بەکاربهێنن و ئەگەر نا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە رێگەیان پێنادرێت دەوام بکەن.

پێشتر عێراق بڕیارێکی لەبارەی ئەوەوە دەرکرد، کە رێگە بە فەرمانبەرەکانی نەدات دەوام بکەن ئەگەر خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا نەکوتن، لە ئێستاشدا ئەو بڕیارە بۆ هاوڵاتیانی سەردانکەری ئەو فەرمانگانەش دەرچووە.



ڕیکلام