قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بەکارهێنانی کەرستەی بەسەرچوو و بوونی کەڕوو لە خواردنەکانیاندا، سەمونخانەیەک و کارگەیەکی شیرینی لە گەڕەکی کانی با داخران.
قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌كارهێنانی پێداویستی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له دروستكردنی سهمونهكاندا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی سه‌مونی گۆنای له گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داخست.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئه‌و پێداویستیانه‌ی (گوێز، خورما، كونجی) له به‌كارهێنانی سه‌مون و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی سهمونخانهكهدا به‌كاریده‌هێنێت، به‌سه‌رچون و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نەبوون.
دەشڵێت، کە خاوەنەکەی روبەڕوی "رێکاری یاسایی توند" دەکەنەوە.
ئەوەش هاتووە، هەر لە هەمان گەڕەک بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی بەتایبەتی هەروەها بوونی کەڕوو لە شیرینییەکەدا، قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی سەرهەنگی داخست.
بەپێی ئاماری لیژنەکانی قائیمقامییەت، له مانگی ره‌مه‌زاندا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێگای ٣٨ لیژنه‌وه به چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیشدا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنەوە.