سۆرانی  |  بادینی  |  English      

هاوسەرۆکانی یەکێتی سەردانى کۆسرەت ڕەسوڵیان کرد

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانى کۆسرەت ڕەسول عەلى دەکەن، لە شارى سلێمانى.

لاى خۆیەوە، خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرجەم کوردستانیان و هەڤاڵانی یەکێتی و سەرکردەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لە خەمی گەڕانەوەیدا بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧/٤/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیکرد لە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی دەربڕی، لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرجەم کوردستانیان و هەڤاڵانی یەکێتی و سەرکردەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لە خەمی گەڕانەوەیدا بوون.

هەر ئەمرۆ هەریەک لە عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەمەبەستی بەخێرهاتنەوە سەردانی کۆسرەت ڕەسول-یان کرد.