کۆمسیۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای PWC هەڵوەشاندەوە

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ڕایگەیاند، ئەو گرێبەستەی کردبوویان لەگەڵ کۆمپانیای (Price water hous cooers ) دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە زانیاری هەڵەی پێداون و کۆمپانیاکە عێراقییە نەک بەریتانی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی ئەو ئامادەکارییانەی کە کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، گرێبەستیان کردووە لەگەڵ کۆمپانیایەک پشکنین تایبەت بە پشکینین پرۆگرامەکانی ئامێر و دەزگاکانی تایبەت بە هەڵبژاردن و گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان.

کۆمسیۆن ڕوونیکردووەتەوە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیایە زانیاری هەڵەی پێداون و کۆمپانیاکە عێراقییە نەک بەریتانی گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە، بە گوێرەی ئەو یاداشتانەش کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە کراوە، ئاشکرا بووە کۆمپانیای Price water hous cooers  هیچ لقێکی لە ناوخۆیی بەریتانیا و دەرەوەی بەریتانیادا نییە، بەڵکو کۆمپانیاکە وەک کۆمپانیایەکی عێراقی تۆمار کراوە نەک کۆمپانیاییەکی نێودەوڵەتی.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمسیۆن سورە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، بەگوێرەی ئەو خشتە زەمەنییەی کە بۆی دیاریکراوە، یەکێکیش لە مەرجەکانی ئامادەکارییەکان پشکنینی ئامێر و پرۆگرامەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن و گواستنەوەی داتاکانە، بەو شێوەیەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پشتی پێدەبەستێت لە سەرخستنی هەڵبژاردنەکاندا.



ڕیکلام