سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لیژنەی نەزاهە: وەزیرانی پێشوو و ئێستاش لە دۆسیەی گەورەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، دۆسیەی گەورەی گەندەڵی لەبەردەستدایە، کە دەریدەخات ژمارەیەک وەزیری پێشوو ئێستای کابینەی حکومەت تێوەگلاون لە گەندەڵی گەورەدا.

کەریم ئەبو سودە ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دژایەتیکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی سەروەت و سامانی دزراو لە لایەن گەندەڵکارانەوە، پێوستی بە بڕیاری بوێرانە هەیە و ئاراستەیەکیش بەرجەستە بووە بۆ دەستێکردنی شۆڕشێکی گەندەڵی لە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران لەسەرجەم دامەزراوەکاندا.

ئەو سودە دووپاتیکردەوە، دەستەی نەزاهەی پەرلەمان چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵی لەبەردەستدایە، کە ئاماژە دەکەن بۆ تێوەگلانی ژمارەیەک وەزیرانی حکومەتی پێشوو ئەم کابینە نوێی مستەفا کازمیش.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی نەزاهە ئاماژەی بەوەکرد، دۆسەی گەندەڵی گەورەیە و پێویستی بە هەماهەنگی نێوان لیژنە و دەستە تایبەتەکان و جێبەجێکردنی یاسا هەیە، لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی کە دارایی و سامانی گشتییان دزیووە.