داڤید ئەلاباى، بەرگریکارى یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى ڕازیدەبێت بە پەیوەندیکردن بە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە، سکاى سپۆرتیش دەڵیت، لە چەند هەفتەى داهاتودا گرێبەستەکە واژۆدەکرێت.
داڤید ئەلاباى، بەرگریکارى یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى و هەڵبژاردەى نەمسا، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە.
یانەى شاهانە ئامادەیى نیشانداوە بۆ واژۆکردنى گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە 28 ساڵەکە و یاریزانەکەش ڕازیبوە کە پەیوەندى بەیانەىڕیاڵ مەدریدەوە بکات.
سکایى سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەى چەند هەفتەى داهاتوودا، گرێبەستى ئەلابا و ڕیاڵ ئەنجامدەدرێت.
داڤید ئەلابا، لە ساڵى 2010ەوە یارى بۆ یانەى بایرن دەکات، لەو ماوەیەدا توانیویەتى 10 جار خولى بۆندیس لیگا لەگەڵ یانەکەى بباتەوە و 6 جاریش جامى ئەڵمانیا و 5 جاریش جامى سوپەرى ئەڵمانیا و دوو جاریش خولى یانەپاڵەوانەکانى لەگەڵ یانەى بایرن بردووەتەوە.