وێنە.. دەستبەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی ماوەبەسەرچووی جوانکاریدا گیرا

  2021-04-21  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی جوانکاری خانماندا گرتووە، کە دەستکاری بەرواری بەسەرچوونەکانیاندا کراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەکانیان بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە لە لایەن لیژنەی ئارایشتگاکانی سلێمانییە و چاودێری دەکرێت، دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر جوانکاریی خانماندا گرتوە کە دەستکاری لێبڵ و بەرواری دروستکردن بەسەرچونی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێکی زۆری کەلوپەلە جوانکارییەکان مادەی کیمیایی تێدایە، لەکاتی بەسەرچونیدا زیان بە تەندروستی بەکارهێنەرەکانی دەگەیەنێت، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە .

رونیشیکردەوە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، دەستکاریکرنی لێبڵ و زانیاری لەسەر پێکهاتە و بەرواری بەسەرچوونی کاڵاو شمەکەکان فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردەوە .

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لەخانمان دەکات لەکاتی کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانەیاندا بەوردی سەرنج لە بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچونی ماوەکەی بدەن و لەکاتی بەدیکردنی کاڵاوشمەکی بەسەرچودا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو کەلوپەلە جوانکارییە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی



ڕیکلام