کۆرۆنا خەریکە سیستمی تەندروستی وڵاتێکی عەرەبی هەرس پێدەهێنێت

  2021-04-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی زانستی تونس ڕایگەیاند، بەهۆی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، توانای بەشەکانی بوژاندنەوەی نەخۆشخانەی تونس گەیشتووە دوا توانای خۆیان و سیستمی تەندروستی وڵاتەکە بە تەواوی لە لێواری هەرەسهێناندایە.

ئامانەڵا مەسعدی پزیشک و ئەندامی لیژنەی زانستی دەوڵەتی تونس لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لیژنەی زانسیتی تاوتوێ هەموو پێشنیازەکان دەکات، بۆ ئەوەی پێشکەش بە حکومەتی بکات، لەوانەش داخستنی سنور، لە ترسی بڵابوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆرەکانی وڵاتی بەرازیل و باشوری ئەفریقیا.

پێشتریش سوهێل عەلوینی ڕاوێژکار لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریدا لە هەرەسهینانی سیستمی تەندروستی تونس، ئەگەر بێتوو ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆناوە زیاتر بەرز بێتەوە، کە لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی تونس، تا ئێستا لەو وڵاتە ٢٩٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٩٩٣ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 



ڕیکلام