بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە تۆمەتی تەقەکردن لە کەسێک و برینداریکردنی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەندراویکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەرچنار، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفیشەک کەسێکی بریندار کردبوو .
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیر کراوەکان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەقەی لەکەسێک کردبوو برینداریکردبووو دواتر ھەڵات، دوای چاودێری و گەڕان و پشکنین، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ر، پ، ز لەدایکبووی ١٩٩٤) دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریھێناوە .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی روونیکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .