بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی وزەی جیهانیدا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە تۆمار کرد.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی،نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا دوێنی پێنشەممە هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار بووە .
هاوکات ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦١ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦١ دۆلار و سێ سەنت دیاریکراوە.
وو هەفتە پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .
ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .