بارەگای بارزانی: فڕێدان و سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز قابیلی قبووڵ کردن نیە...

  2021-04-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەی دڕاندن و فڕێدانی قورئانی پیرۆز ڕایگەیاندووە، سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی خەڵک بابەتێکی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە .

دەقی ڕاگەیەنراوەکە :


شەوی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند دیمەنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بڵاو کرانەوە کە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر فڕێدرابوون

سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی خەڵک بابەتێکی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەو کردە نابەجێیە بێت ئامانجی تێکدانی ئاساییش کۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە و پێویستە بە سزای خۆی بگات.

ئەوەی ڕووی داوە بەزاندنی هەموو سنوور و هێڵێکی سوورە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن و دەبێ ڕێگە لەو جۆرە تاوان و ڕەفتارە ناشاییستانە بگیرێت.




ڕیکلام