بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.
هاوکات ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٢ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە .
هەفتە پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .
ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .