یەکەمین هەڵوێستى تورکیا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکاوە

  2021-04-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە، تورکیاش لە یەکەم هەڵوێستەیدا بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە.

ڕوسیەلیوم، لەزارى مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەتەواوی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ڕەتدەکەینەوە

دەشڵێت: تورکیا بەبڕیارەکەى ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕازى نیە و بەتەواوى ئەو بڕیارە ڕەتدەکاتەوە.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، کە بڕیارەکەى جۆبایدن بۆ بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەسەر بنەمای پۆپۆلیستی بووە و کەس ناتوانێت مێژوو بشێوێنێ.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمریکا بەفەرمى دانی بەوەدا ناوە کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بەجینۆسایدبناسێنێت.

بایدن لە درێژەی هەڵمەتەکەیدا بۆ بون بەسەرۆکى ئەمریکا، ڕایگەیاند، کێشەکانی مافی مرۆڤ لە پێشینەی کارەکانى ئیدارەکەی دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئیدارەى ئەمریکا لە ساڵى 1981، کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى بە جینۆساید ناساند، بەڵام دواى کاردانەوەکانى تورکیا لەسەر ئەو پرسە، ئەمریکا لە بڕیارەکەى پەشیمان بویەوە.

لە ساڵی 2008 دا، لەسەردەمى ئیدارەکەى باراک ئۆباما کە بایدن جێگری بوو، بەڵێنیدا کە ئەو کۆمەڵکوژیە بە جینۆساید بناسێنێت بەڵام لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتیەکەیدا سەرکەوتونەبو لە جیبەجێکردنى ئەو بڕیارەدا.

لە ساڵی 1915 تاوەکو 1923 پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا، لە کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ لەسەر دەستی ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا کۆمەڵکوژکراون و چاوەڕێش دەکرێت ئەو هەنگاوە گرژی و ئاڵۆزیی بخاتە نێوان هەردوو وڵاتى ئەمریکا و تورکیا پێشتریش هەریەک لە فەرەنسا و ڕوسیا دانیان پێدا ناوە.




ڕیکلام