پێرێس داواى یاساى لەسەر یۆفا تۆمار دەکات

  2021-04-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر هەڕەشەکانى یوفا، بۆ هەڵوەشاندنەوەى خولى سوپەرلیگ، فلۆرۆنتینۆ پێرێسى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى داواى یاساى لەسەر یۆفا تۆمار دەکات.

فلۆرۆنتینۆ پێرێسى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدرید، ڕایگەیاند، یوفا بە هەوڵ و هەڕەشەکانى بۆ هەڵوەشاندنەوەى خولى سوپەرلیگ سەرپێچى یاساکانى تۆپى پێى کردوە.

دەشڵێت: وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر هەڕەشەکانى یوفا، بۆ سەر یانەى ڕیاڵ مەدرید و تاوانبارکردنى سکاڵاى یاساى لەسەر یوفا تۆمار دەکەم.

لەبەرامبەردا یوفا هەڕەشەى ئەوەى لە پێرێس کردوە کە ئەگەر سوربێت لەسەر هەڵوێستەکەى بۆ دروستکردنى خولى سوپەرلیگ ئەوا یانەى ڕیال مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکان دوور دەخرێتەوە.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، فلۆرۆنتینۆ پێرێسى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدرید، بڵاویکردەوە کە خولى سوپەرلیگ لە یانە بەهێزەکانى ئەوروپا دروست دەکات و داهاتەکەى لە خولى یانەپاڵەوانەکان زیاتر دەبێت، دواى هەڕەشە و کاردانەوەکانى یوفا، زۆر بەى یانە گەورەکان پاشگەزبونەوە لە بەشداریکردن لە خولەکەدا.



ڕیکلام