کەرکوک.. دەست بەسەر ١٢ تەنکەری نەوتی قاچاخدا گیرا

  2021-04-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەسنوری پارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە دەست بەسەر ١٢ تەنکەر نەوت گیراوە کەهەوڵدراوە بەقاچاخ ببرێت.

سەرچاوەیەک لەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە نەیویست ناوی بهێنرێت بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لەکاتژمێر دووی شەوی ڕابردوو لەسنوری قەزای دوبز لەڕۆژئاوای کەرکوک، هێزێکی فەوجی شەهیدانی بدێر کەسەر بەمیحوەری باکوری هێزەکانی حەشدی شەعبیە لەسنوری لێپرسراوێتی خۆیان لەو ناوچەیە، توانیویانە دەست بەسەر ١٢ تەنکەر نەوتی خاودا بگرن، کەلایەن کەسانێکەوە بەقۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی هەوڵی بەقاچاخ بردنی نەوتیان داوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەر ١٢ تانکەرەکە بەنوسراوی فەڕمی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی قەزاکە کراوە ولێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەو ڕوداوە بەردەوامە.



ڕیکلام