لە باشوری کەرکوک پێنج پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون

  2021-04-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسنوری قەزای حەویجە پێنج ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون.

لویس ئەفەندی بەڕێوبەری ناحیەی ڕەشاد بەتۆڕی هەواڵ ژیانی ڕاگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەهەوڵدابوون بۆمبێک لەنزیک بارەگەکەیان لە سنوری ناحیەکە لەڕۆژئاوای کەرکوک پوچەڵبکەنەوە، بەڵام بۆمبەکە بەخۆیاندا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوون پێنج کارمەندی لیوای ١٩ی پۆلیسی فیدڕاڵی.

بەڕێوبەری ناحیەی ڕەشاد وتیشی بریندارەکان برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەحۆشخانەی قەزای حەویجە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنوری پاریزگاکانی کەرکوک و دیالە چالاکی و کردەوە ئەمنییەکانی خۆیان دەستپێکردووە و ناو بەناو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان لەو پارێزگایانە.



ڕیکلام