جووتێک پێڵاوی کانی وێست بە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  2021-04-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کەمکردنەوەیەکدا جووتێک پێڵاوی بەکارهاتووی گۆرانیبێژ و مۆزیکزان (کانی وێست) بە بڕی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە کەمکردنەوەیەکدا، جووتیک پێڵاوی وەرزشی بەو نرخە بفرۆشرێت.

پڵاوەکە لە بڕاندنی (نایکی ئیرییزی١)  ژمارەی پێوانەیی پێشتری شکاند، کە پێشتر بە ناوی پڵاوی (نایکی ئیرحۆردان ١ئێس) ەوە تۆمارکرابوو، کە لە ساڵی ڕابردوودا بە بڕی ٦١٥ هەزار دۆلار فرۆشرا.

خانەی کەمکردنەوەی (سوزبیز) ڕایگەیاند، فڕۆشتنەکە بۆ یەکەمجارە نرخی جووتێک پێڵاوی وەرزشتی بگاتە سەرووی یەک ملیۆن دۆلار.

کانی وێست بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو پڵاوانەی لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی (گرامی) بۆ میوزیک پۆشیبوو.

کانی وێست لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری ئەتلانتای پایتەختی ویلایەتی جۆرجیا لەدایک بووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا دایکی لە باوکی جیابووەتەوە و لەگەڵیان چووەتە ویلایەتی شکاگۆ، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا یەکەم بەرهەمی دەنگی خۆی تۆمار کردووە.

وێست لە ماوەی ڕابردوودا لەگەل کیم کاردیشیانی هاوسەری چەندین کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە و گەیشتووەتە نزیکی لێکجیابوونەوە.



ڕیکلام