بەشێك لە هاوڵاتیانی خۆشناوەتی دژی رێگەنەدان بە دروستكردنی خانوو لەناو گوندەكانیان گردبوونەوە

  2020-06-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشێك لە هاوڵاتیانی خۆشناوەتی سەر بە قەزای شەقلاوە، دژی رێگەنەدان بە دروستكردنی خانوو لەناو گوندەكانیان گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن قایمقامەوە پێیانوتراوە كە دەبێت ئەو هاوڵاتیانە دەستگیربكرێت كە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە هاوڵاتیانیش رەتیدەكەنەوە ئەو بڕیارەی قایمقام قەبوڵ بكەن.

پەیامنێری ژیان وتیشی، لە ئێستادا خۆپیشاندەران رێگاكەیان گرتووە و سوورن لەسەر ئەوەی كەسیان لێدەستگیر نەكرێت، بۆ ئەوەش لە هەوڵدان رێگری بكەن لە حكومەت.

ئەو هاوڵاتیانە دەشڵێَن جیاوازی دەكرێت لە نێوان هاوڵاتیاندا و بەرپرسانی ناوچەكە بەرتیل وەردەگرن لە هەندێك كەس بۆ ئەوەی لەو ناوچانەدا خانو درووست بكەن.


ڕیکلام