لە شارى بایلو لە وڵاتى چین پیاوێک بەچەقۆ هەڵدەکوتێتەسەر باخچەى ساوایان و 16 منداڵ بە چەقۆ بریندار دەکات.
کەناڵى 24ى ڕوسیا بڵاویکردەوە، بەهۆى هێرشى ئەو کەسەوە بۆ سەر باخچەکە جگە لەو 16 منداڵە دوو کەس لە بەخێوکەران و سەرپەرشتیارانى ئەو باجچەیە بریندار بوون.
بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و برینى بەشێک لە منداڵەکان سەختە.
ڕووداوەکە کاتژمێر، 14:00 بە کاتى چین و کاتژمێر، 9:00 بەکاتى هەرێمى کوردستان ڕوویداوە لەو کاتەدا منداڵەکان لە یاریگاى باخچەکەدا سەرقاڵى یاریکردن بوون، پیاوەکەش بەچەقۆ هێرش دەکاتەسەریان و بەرچەقۆیان دەدات.
بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، برینى بەشێک لە منداڵەکان سەختە و نەشتەرگەییان بۆ ئەنجامدراوە.
لە شوێنى ڕوداوەکەش تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و دواى لیکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە نەخۆشى دەرونى هەیە و ماوەیەکى درێژە لە ژێرچاودێرى پزیشکیدایە.