لەسەر نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکرێت

  2021-04-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنێتی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیران، دوای ئەوەی تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ کە گوایە لە پارەی کۆمەک نوێکراوەتەوە.

کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند "ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە هۆکاری دروست لەبەردەستدایە، کە گومان بکریت لە ڕودانی پێشێلکاری، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەی فەرمی، تا راستیەکان ئاشکرا بکرێت، دوای ئەو هەڵسەنگاندنی ئەو زانیاریانەی کە پارتی پارێزگاران لە مانگی ڕابردوودا پێشکەشی کردووە".

جۆنسۆم ماوەیەکە رووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستە دەکرێت، کە گوایە بارەگای مانەوەی لە داهاتی کۆمەکە سیاسییەکانی کە پێشکەشی کراوە نۆژەنکردووەتەوە.

ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، خودی خۆی تێچوونی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی لە (داونینگ ستریت) لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام ڕوونی نەکردووەتەوە، کە ئایا هەر لە سەرەتاوە بەو شێوەیە بووە یاخود نا.

ساڵانە جۆنسۆن بڕی ٤٢ هەزار دۆلاری لە سامانی باجی هاوڵاتیان پێ دەبەخشڕێت بۆ نوێکردنەوەی بارەگای فەرمی حکومەت، هەر برە پارەیەک لەوە زیاتر بێت، دەبێت سەرۆک وەزیران خۆی لە ئەستۆی بگرێت.

پێشتر حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، جۆنسۆن بڕی ٨٠ بۆ ٢٨٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ نوێکردنەوەی شوقەکەی، دوای مانگێک لە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە جۆنسۆن ڕایگەیاندووە، تێچووەکانی لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی نۆژەنکردووەتەوە.



ڕیکلام