نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

  2021-04-29  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە .

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٧ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٤ دۆلار دیاریکراوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ٢٨ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٢ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو .

چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .

ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .



ڕیکلام