لە گوندێکى ناوچەى تومبونسكی سەربە یاقوتیایى ڕوسیا، کەسێک لە ورچێکى برسى ڕزگارى دەبێت.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو کەسە لە کەنارى ئاوەکەدا سەرقاڵى ماسی گرتنە، بەڵام ورچێکى برسى لێى نزیکدەبێتەوە و سەربە جانتاى پێداویستیەکانیدا دەکات و چەند پارچەیەکى لێدەبات.
ئەوکەسە زوو فریایى خۆى کەوتوە و لەو شوێنە ڕایکردووە بەڵام توانیویەتى چەند دیمەنێک لە دوورەوە بەکامێرایى موبایلەکەى تۆماربکات.
ڕووداوەکە لە کەنارى دەریایى خاندیگا و لە نزیک گوندى ڕازڤیڵکە ڕوویداوە، ئەو کەسە ناوى ئەندرێیە و پیشەى ماسیگرتنە.
ئەندرێى لە بارەى ڕووداوەکە بە تەلەفزیۆنى 24ى ڕوسیای وتووە، ورچەکە زۆر برسیبوە و بەدواى شتیکدا گەڕاوە بۆ ئەوەى بیخوات. وتوشیەتى، جانتاکەمى هەڵوەشاند بەڵام هیچى دەست نەکەوت بیخوات.